Accessibility links

ناتۆ 8 ئەندامی شاندەکەی ڕوسیا دەردەکات


هاوپەیمانێتی ناتۆ وتی 8 ئەندامی شاندی ڕوسیا لە هاوپەیمانێتیەکە دەرکراون، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە گوایە ئەو ئەندامانە وەکو ئەفسەری هەواڵگری بە نهێنی کاردەکەن.

بەرپرسێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ وتی " دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە کە مۆڵەتی کارکردنمان لە هەشت ئەندامی شاندەکەی ڕوسیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ سەندۆتەوە، بەهۆی ئەوەی وەکو ئەفسەری هەواڵگری ڕوسیا خۆیان نەناساندووە."

هاوپەیمانێتیەکە وتیشی لە کۆتایی مانگی 10 ەوە ژمارەی ئەو پۆستانەی ڕوسیا هەیەتی لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە 20 پۆستەوە کەم دەکرێنەوە بۆ 10. بەڵام هاوپەیمانێتیەکە هیچ وردەکارییەکی نەداوە لەسەر هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارە.

بەرپرسەکە وتی " هەڵوێستی ناتۆ بەرامبەر ڕوسیا جێگیرە. ئێمە بەرگری و تواناکانمان بەڕووی کردەوە توندڕەوەکانی ڕوسیادا بەهێزکردووە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا کراوەین بەڕووی گفتوگۆی ماناداردا."

بەگوێرەی دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی، بەرپرسێکی کاروباری نێودەوڵەتی لە پەرلەمانی ڕوسیا لیۆنید سلوتسکی دەڵێت مۆسکۆ تۆڵەی ئەوە دەکاتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەداوە.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 دا ڕوسیا نیمچە دورگەی کریمیای ئۆکرانیای لەخۆگرت، پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و هاوپەیمانێتی ناتۆ تێکچوون. هەروەها سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی گرنگی دیکە ناکۆکییان هەیە، لەوانەش پەرەپێدانی موشەکی ناوەکی لەلایەن ڕوسیاوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG