سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت هۆکاری دزەکردنی گاز لە بۆری گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم کارێکی تێکدەرانە بووە و گوتیشی لەگەڵ وەزیری بەرگری دانیمارکدا تاوتوێی پاراستنی ژێرخانە هەستیارەکانی وڵاتانی ناتۆیان کردووە.
ستۆڵتنبێرگ گوتی " لەگەڵ وەزیری بەرگری مۆرتین بۆدسکۆڤدا باسمان لە کارە تێکدەرەکانەکەی سەر بۆری گازی نۆرد ستریم کردووە."
گوتیشی " تاوتوێی پاراستنی ژێرخانە هەستیارەکانی وڵاتانی ناتۆمان کردووە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز