Accessibility links

ستۆڵتنبێرگ: هێرشکردنە سەر ژێرخانە هەستیارەکانی وڵاتانی ناتۆ ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت هێرشی بە مەبەست بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکانی وڵاتانی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی وتی " کارێکی تێکدەرانە " هۆکاری دزەکردنی گاز بووە لە بۆری گازی نۆرد ستریمدا.

هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا گوتی " سەرجەم ئەو زانیارییانەی ئێستا لەبەردەستدان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە ئەنجامی کارێکی تێکدەرانەی بە مەبەست و بێباکانە و نابەرپرسانە بووە."

گوتیشی " هەر هێرشێکی بە مەبەست دژی ژێرخانە هەستیارەکانی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکگرتوو و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG