Accessibility links

ئەڵمانیا: هاوپەیمانێتی ناتۆ پێدەچێت لە مانگی 9 دا لە ئەفغانستان بکشێتەوە


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانیگرێت کرامپ کارینباوەر
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانیگرێت کرامپ کارینباوەر

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانیگرێت کرامپ کارینباوەر وتی هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ پێدەچێت لە مانگی 9 دا لە ئەفغانستان بکشێنەوە، هاوشێوەی هێزەکانی ئەمەریکا.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا پێش کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا بە ڕادیۆی گشتی ئەڵمانی " ئاڕ دی " وت " هەمیشە وتوومانە : پێکەوە دەچینە ناوەوە ( لەگەڵ ئەمەریکیەکاندا ) و پێکیشەوە دێینە دەرەوە."

وتیشی " من لەگەڵ کشانەوەیەکی ڕێکخراودام بۆیە باوەڕم وایە ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر بدەین."

وابڕیارە هاوپەیمانێتیەکە لەم کۆبوونەوەیەدا کە لەڕێی ڤیدیۆوە دەبێت بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئایا ئەو مەرجانە بوونیان هەیە بۆ کۆتای هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانێتیەکە لە ئەفغانستان یاخود نا، یاخود ئایا پێویست دەبێت هێزە سەربازییەکانی 36 وڵات کە ژمارەیان دەگاتە 9600 سەرباز لە ئەفغانستان بمێننەوە یاخود نا.

بەپێی ڕێکەوتنەکەی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا، دەبێت سەرجەم هێزە بیانیەکان لە یەکی مانگی پێنجدا ئەفغانستان جێبهێڵن.

بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بڕیاریداوە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان تاوەکو دوای مانگی پێنج بهێڵێتەوە، بەڵام تاوەکو 11ی مانگی نۆ وڵاتەکە جێدەهێڵن " بەبێ هیچ مەرج و کۆتوبەندێک ".

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG