وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له برۆکسل کۆبوونه‌ته‌وه بۆ دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به شیانی گۆڕانکاری به‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی هاوپه‌یمانیـیه‌که‌یان له ئه‌فغانسـتاندا که بریتی ده‌بێت له کۆتایی‌هێنان به ئه‌رکی جه‌نگیـیان وه‌ک له‌وه‌ی زووتر پـلانیان بۆ دانابوو.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا و سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی نیکۆلای سارکۆزی پـێشـنیاریان کردبوو که پـێویسته هاوپه‌یمانه‌که‌یان هه‌تا سـاڵی 2013 کۆتایی به هه‌ڵمه‌تی جه‌نگاوه‌ریـیان بهێنن، واته ساڵێـک زووتر به‌ر له‌و واده‌یه‌ی بۆ دانرابوو که کاره‌کانیان هه‌تا سـاڵی 2014 بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکارکردنی هێزه‌کانی ئه‌فغانی به‌رده‌وامبێت.
په‌نێتا دوێنێ چوارشه‌ممه له نێو فڕۆکه‌که‌ی که به‌ره‌و برۆکسل ده‌ڕۆیشت به په‌یامنێرانی نێو فڕۆکه‌که‌ی گوت به دڵنیایـیه‌وه هه‌تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2013 ئه‌وان ده‌توانن ئه‌رکه جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانیان به‌ره‌و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری و یارمه‌تیدان بگۆڕن.
به‌رپـرسه باڵاکانی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا سـاڵی 2013 یان ناوناوه به سـاڵێـکی گرنگ بۆ ڕاده‌سـتکردنی ته‌واوی ناوچه‌کانی که ماونه‌ته‌وه بۆ هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی و گوتی هێشـتا هیچ بڕیارێـک نه‌دراوه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له ئه‌فغانسـتاندا ده‌مێـننه‌وه له‌و ده‌مه‌ی ڕۆڵی جه‌نگاوه‌ریـیان کۆتایی‌پـێدێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه سـازکراوه له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی ڕاپـۆرتێـکی ناتۆ که ئاشـکرای ده‌کات تاڵیبان له‌و بڕوایه‌دایه ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانسـتاندا ده‌گرێته ده‌ست له پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان ئه‌فغانسـتان به‌جێ‌ده‌هێڵن.
سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسموسن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش گوتی هاوپه‌یمانه‌که‌یان په‌یڕه‌وی پـلانێـک ده‌کات که له مانگی یازده‌ی 2010 داڕێژراوه بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگاوه‌ره‌کانیان له ئه‌فغانسـتان له کۆتایی سـاڵی 2014 دا.
گوتیشی وڵاتانی ناتۆ له دوای سـاڵی 2014 وه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ڕاهێنان له ئه‌فغانسـتان به‌رده‌وام ده‌بن. کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌روه‌ها سـازکراوه بۆ داڕشـتنی کارنامه‌یه‌ک بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتری ناتۆ له شیکاگۆ له مانگی پـێنجدا.