ناتۆ ده‌ڵێت هه‌لیـکۆپـته‌رێـکی له ئه‌فغانسـتان که‌وتووه و له ئه‌نجامدا 9 سه‌ربازی هاوپه‌یمانان کوژراون، به‌مه‌ش سـاڵی 2010 ده‌بێته کوشـنده‌ترین سـاڵ بۆ هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وه‌تای شه‌ڕه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌ی دهیچوپانی هه‌رێمی زابول که‌وتۆته خوارێ.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆی که‌وتنی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که نه‌زانراوه.
تاڵیبانه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌و ههلیـکۆپتهریان خستووه، به‌ڵام ناتۆ ده‌ڵێت هیچ ڕاپـۆرتێـک نه‌داروه ئاماژه بکات به‌وه‌ی ته‌قه‌ی دوژمنکارانه له ناوچه‌که کرابێت. شـایانی باسه زۆر جار تاڵیبانه‌کان به‌رپـرسیارێتی خۆیان له ڕووداوی ئاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نن و به هێرشی خۆیانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕێـکی سه‌ربه‌خۆ که ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت بڵاویکردۆته‌وه که‌وا که‌وتنی ئه‌م هه‌لیکۆپـته‌ر وای کردووه کۆی ژماره‌ی کوژراوانی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا بگاته 529 که‌س. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌ی کوژراوه له ماوه‌ی سـاڵێـکدا تۆمار بکرێت له‌وه‌تای شه‌ڕه‌که له 2001 وه ده‌سـتیپـێـکردووه.