Accessibility links

گروپێکی دژ بە تاڵیبان ئۆفیسێک لە ئەمەریکا دەکاتەوە


چەکدارانی بزوتنەوەی بەرهەڵستی ئەفغانستان و چەکدارانی دژ بە تاڵیبان لە ناوچەی ئەستانا لە هەرێمی بەنجشیر، 27 ی 8 ی 2021
چەکدارانی بزوتنەوەی بەرهەڵستی ئەفغانستان و چەکدارانی دژ بە تاڵیبان لە ناوچەی ئەستانا لە هەرێمی بەنجشیر، 27 ی 8 ی 2021

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند گروپێکی تازە دروستبووی چەکداریی دژ بە تاڵیبان لە ئەفغانستان مۆڵەتی کردنەوەی ئۆفیسێکیان لە ئەمەریکا وەرگرتووە.

پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریکاوە دوای ئەوە هات بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی دژ بە تاڵیبان ڕایگەیاند ئۆفیسە نێودەوڵەتیەکەی " بە فەڕمی مۆڵەتی کردنەوەی لە ئەمەریکا پێدراوە."

ڕۆژی هەینی بەرپرسی کاروباری دەرەوەی بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی دژ بە تاڵیبان عەلی مەیسەم نەزەری ڕاگەیەندراوەکەی بڵاوکردەوە و بەڵێنی ئەوەیدا " بەمزووانە بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی چالاکیەکانی بە سەرانسەری جیهاندا فراوان بکات."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە بەرپرسانی دەنگی ئەمەریکای وت " ئاگاداری ئەوەین لایەنێک کە ناوی خۆیان ناوە ( بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی ) بەپێی بەندی تۆمارکردنی لایەنە بیانیەکان خۆیان تۆمارکردووە."

وتەبێژەکە وتی بڕیاری تۆمارکردنەکە لەلایەن ئەو لایەنەوە دراوە کە تۆماریکردووە و چیتر پێویستی بە ڕێوشوێنی دیکە یاخود پەسەندکردن نیە لەلایەن وەزارەتی داد یاخود هیچ دامەزراوەیەکی دیکەی حکومەتی ئەمەریکاوە.

وتەبێژەکە وتی " بە گشتی ڕێکخراوی لەم جۆرە دەتوانن ئۆفیسی خۆیان لە ئەمەریکا بکەنەوە و پێویست بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ناکات."

جێی ئاماژەیە بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی دژ بە تاڵیبان دەڵێت بنکەی لە ناوچە شاخاوییە هەستیارەکانی دۆڵی پەنجشیر دروستکردووە. بەڵام بەرپرسانی تاڵیبان ئەوە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن ڕابەرانی بەرهەڵستیەکە لەمێژە ئەفغانستانیان جێهێشتووە.

چەکدارانی بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی لە سەربازەکانی هێزەکانی ئاسایشی پێشووی ئەفغانستان و میلیشیا ناوخۆییەکان پێکدێن، بەڵام بەدیاریکراوی ژمارەیان نەزاندراوە، لەلایەن ئەحمەد مەنسوڕەوە ڕابەرایەتیان دەکرێت، کە لە ساڵی نەوەدەکاندا باوکی ڕابەرایەتی هاوپەیمانی باکووری دەکرد و دژی تاڵیبان وەستابۆوە و بە " شێرەکەی پەنجشیر " ناسراوە.

لە ساڵی 2001 دا هاوپەیمانێتی باکوور یارمەتی هێزەکانی ئەمەریکاشیداوە لە شەڕیاندا دژی تاڵیبان.

لەلای خۆیەوە وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید سەبارەت بە هەواڵی کردنەوەی ئۆفیسی بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی لە ئەمەریکا و هەڕەشەکانی ئەو بەرەیە بۆ سەر تاڵیبان، وتی هیچ لایەنێک ناتوانێت " لەژێر ناوی بەرهەڵستی یاخود هەر ناوێکی دیکەدا بێت " هەڕەشە لە گەلی ئەفغانستان بکات، هەروەها ڕێگە بە هیچ چالاکییەکی لەوشێوەیە نادرێت.

موجاهید ئاماژەشی بەوەدا بەرپرسانی ئەمەریکا لەمیانەی گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان وتوویانە نەیانتوانیوە هەواڵی کردنەوەی ئۆفیسی بەرەی بەرهەڵستی نیشتیمانی لە ئەمەریکا پشتڕاست بکەنەوە و ئاماژەیان بەوەداوە ئەمەریکا پێی وانیە ئەوجۆرە چالاکییە پێویست بێت.

موجاهید وتی " نازانم تا چەند پەیامەکەی ئەمەریکا پشتی پێدەبەسترێت، بەڵام پەیامی ئێمە بۆ ئەوانەی کە دروشمی بەرهەڵستی بەرزدەکەنەوە ئەوەیە کە ئەفغانستان پێویستی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانیە، چیتر پێویستی بە جەنگ نیە."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG