كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هوشداری به به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه ئه‌ورووپایی داوه كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی هێرشه‌كانی تێرۆریستی له خاكی خۆیاندا ببنه‌وه و ده‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌نگاوی زیاتر ههڵبێیننهوه.
نێتان سیلز ڕێكخه‌ری هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له به‌رامبه‌ر تێرۆریسم له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه بۆ وتووێژ له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیا سه‌ردانی له‌نده‌نی كردووه، له وتووێژێك له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی تێلێگراف" دا ئه‌و هوشدارییه ده‌دات.
ئه‌و له ئه‌و وتووێژه‌دا، كه به‌یانی یه‌كشه‌مه به كاتی خۆجێی له رۆژنامه‌كه‌دا چاپكراوه، گوتی كه ئێران له ساڵه‌كانی ڕابردوودا به دوای چه‌ندین گه‌ڵاله‌ی تێرۆر له ئه‌ورووپادا بوه و جارێكی دیكه‌ش ده‌توانێت ئه‌و تێرۆرانه ئه‌نجام بدات.
به‌ڕێز سێلز ئاماژه‌ی به وه‌ده‌رنانی باڵیۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌یه‌ی ساڵه‌كانی ١٩٩٠ له ئه‌ورووپادا كرد،كه تێیدا كۆماری ئیسلامی كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی ئه‌نجامدا، ده‌توانێت ئه‌زموونێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌وتۆی كۆماری ئیسلامی له كاتی ئێستادا بێت.
پێویسته بگوترێت كه ئاماژه‌ی به‌ڕێز سێلز به ڕووداوی ناسراو به تێرۆری میكۆنوسه. له ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢، سكرتێری گشتی حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، دوكتور سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری گشتی حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، له گه‌ڵ دوو له ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه فه‌تاح عه‌بدولی، هومایونی ئه‌رده‌ڵان و كه‌سایه‌تێكی دیكه‌ی ئێرانی، نووری دێهكوردی له كاتێكدا له ڕێستورانی میكونوس له شاری بێرلێنی ئاڵمان كۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تی ئوپوزسێونی ئێرانی هه‌بوو، كوژران.
دادگای بێرلێن پاش زیاتر له سێ ساڵ لێكۆڵینه‌وه و دادگایی كردن به ئه‌و ئه‌نجامه گه‌یی كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له داڕشتنی پلان و ئه‌نجامدانی ئه‌و تێرۆره‌دا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان بووه.
كوشتنی ئه‌و ڕێبه‌رانه له شاری بێرلێنی ئاڵمان كاردانه‌وه‌ی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تاران و ئه‌وڕووپا هه‌بوو.
هه‌روه‌ها له مانگه‌كانی ئه‌م دواییانه پیلانی بۆمبدانانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی ئوپوزسیۆنی كۆماری ئیسلامی له فه‌ڕانسه و گه‌ڵاڵه‌ی تاوانی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی جودابیرانی ئێرانی له دانماڕك و هۆله‌ند و په‌یوه‌نددانی ئه‌و هه‌وڵانه به دیپڵۆماته‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی تووشی گرژی كردووه.