ڤیدیوه‌ک له‌سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به تاێبه‌تی یوتوپ و فه‌ێس بووک بڵاوبوه‌ته‌وه گوایه کۆمه‌ڵێک که‌سان که گومان هه‌یه له هێزه‌کانی ئاسایش بن، چوار ده‌وری نه‌وجوانیکیان داوون و بێ بزه‌یانه لێده‌ده‌ن.به پێ هه‌ندی ده‌نگ و باس بنه‌ماڵه‌ی نه‌وجوانه‌که نیازیان هه‌یه سکاڵاکه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ن و ئه‌گه‌ریش چاره‌سه‌ر نه‌کرێت رووبکه‌نه به‌غدا .
پاریزه‌ری ڕاوێژکار ناسح حه‌مه حوسه‌ێن له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت ئێمه ئه‌گه‌ر بۆ هیچ شتێک نه‌گه‌رێنه‌وه ئه‌بێ بگه‌رێنه‌وه بۆ پرینسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و له نێویانا مافی مناڵ و میرمنداڵان ، وه ئه‌گه‌ریش پێوره‌کانی یاسایی له‌به‌ر نه‌گیردرێن که چۆن ده‌بێ له‌گه‌ڵ میرمنداڵاندا هه‌ڵس و که‌وت بکر‌ێت و به‌و شێوه‌ی که ئێوه ئاماژه‌تان پێ کرد ئه‌مه پێشلکاریه‌کی گه‌وره‌ی پرینسیپه‌کانی مفه‌کانی مرۆڤه له نێویاندا مافی منداڵ و مێرمنداڵان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:49 خوله‌که.