Accessibility links

وێنەیەکی دەریای وان دەبێتە باشترین وێنەی ناسا لە ساڵی 2021


ماوەیەک لەمەوبەر ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ئەمەریکا پـێشبڕکێـیەکی بۆ وێنەکانی زەوی ئەنجام دا، ئەوانەی لە واڵایی ئاسماندا گیراون. لە پـێشبڕکێکەدا خوێنەرانی ماڵپەڕ و سۆشیال میدیاکانی ناسا دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنی باشترین وێنە.

کەیت ڕووبنز ئاسمانگەڕی ئەمەریکایی
کەیت ڕووبنز ئاسمانگەڕی ئەمەریکایی

ناسا لە ماڵپەڕەکەی بۆ ڕوانگەی زەوی ڕایگەیاند زیاتر لە 930 هەزار کەس دەنگیان دابوو و سەرئەنجام وێنەی دەریای وان کە لەلایەن کەیت ڕووبنز ئاسمانگەڕی ئەمەریکایی لە 12 ی مانگی نۆی ساڵی 2016 وە گیرابوو، بوو بە وێنەی براوە لە ساڵی 2021.

بەپـێی زانیاری ناو وێنەکە، ئەم وێنەیە بە کامێرای Nikon D4 گیراوە.

ناسا لە فەیسبوکی زەوی خۆی لە بارەی دەریای وان نووسیویەتی گەورەترین دەریای ئاوی تفتە لە جیهاندا و لە نزیک شاری ئەرجشە کە دانیشتوانەکەی 90 هەزار کەسن. دەشڵێت هەندێک شوێنی دەریاکە هەتا 450 مەتر قوڵن و بەهۆی گۆڕانی کەش‌وهەوا و تەقینەوەی گڕکانەکان بە درێژایی 600 هەزار ساڵی ڕابردوو، ئاستی ئاوی دەریاکە 100 مەتر گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

عارف ئەسلان پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:42 0:00


XS
SM
MD
LG