Accessibility links

ئەرمینیا چارەسەری سیاسیی لە ناگۆرنۆ کاراباخ بەدوور دەزانێت


ئەرمینیا " چارەسەری سیاسیی " بۆ ململانێکانی ناگۆرنۆ کاراباخی لەگەڵ ئازەربایجان بەدوورزانی. ئەمەش لەکاتێکدایە هەندێک لە وڵاتانی جیهان هەوڵدەدەن ئاگربەستێکی درێژخایەن لەو ناوچەیەدا بهێننەدی.

لەکاتێکدا وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە جیا لە مۆسکۆ خەریکی گفتوگۆکردنن، سەرۆک وەزیری ئەرمینیا نیکۆڵ پاشنیان لەڕێی ڤیدیۆییەکەوە وتی " دەبێت دان بەوەدا بنێین هیچ چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ناگۆرنۆ کاراباخ بوونی نیە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا." ئەمەش دوای چوار هەفتە لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کە تا ئێستا بەهۆیەوە نزیکەی هەزار کەس کوژراون.

وتیشی " هەموو ئەوەی دەیبینین لەلایەن ئێمەوە پەسەندە، بەڵام لەلایەن ئازەربایجانەوە جێی قبوڵکردن نیە، ئەوەش دەریدەخات لە ئێستادا گفتوگۆکردن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی هیچ مانایەکی نیە."

هەروەها داوای " لە هەموو بەرپرسانی شار و ناوچە و گوند و حیزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنی و بازرگانییەکان کرد بەرەیەکی یەکگرتوو پێک بهێنن و لە پاڵ جیاخوازەکانی ناگۆرنۆ کاراباخدا دژی ئازەربایجان بجەنگن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG