نازم زه‌هاوی ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر لیستی پارتی پارێزگاران ده‌ڵێت گرنگترین شتێک بۆ به‌ریتانیا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه به‌ریتانیا پێویستی به حکومه‌تێکی جێگیر هه‌یه و له ڕووی ئابوریه‌وه وڵاته‌که بهسهروهختێکی گه‌لێ سه‌ختدا ڕه‌ت ده‌بێت و ئه‌و قه‌یرانه ئابوریانه‌ی له یۆنان و ئیسپانیا و پورتوگاله‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه کاریگه‌رییان ده‌بێت.
نازم زه‌هاوی که هاووڵاتیه‌کی به‌ریتانی به ڕه‌سه‌ن کورده و یه‌که‌م کوردیشه ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌شڵێت پارتی پارێزگاران سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆی هه‌یه به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق وئێرانیش .
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ نازم زه‌هاویدا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فیله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 5:55 خوله‌که.