زۆر له کورده‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان گله‌ییان له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردستانی عیراق هه‌یه گوایه به ئه‌ندازه‌ی پێویست بایه‌خیان به به‌شه‌کانی تری کوردستان نه‌داوه بۆ ڕوماڵکردنی ڕوداوه‌کان. له هه‌ڤپه‌یڤینیکی به‌شی کوردی‌دا، ڕۆژنامه نووس نه‌به‌ز گۆران ده‌ڵێت شێوه‌یه‌کی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین که‌م و کوڕیه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی له باشوری کوردستان ئه‌وه‌یه به زۆر باش دۆسێکانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وباکور و ڕۆژ ئاوایان به‌جێنه‌گه‌یاندووه و ده‌شڵێت به هه‌مان شێوه‌ش تێبینیه‌کی زۆریشی له سه‌ر ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆش هه‌یه که بۆخۆشی کاری تێدا ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که.