حکومه‌تی کۆریای باکور ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند وه‌ک ڕێزلێنانێـک له سه‌دهه‌مین سـاڵڕۆژی له دایکبوونی کیم ئێڵ سۆنگی سه‌رۆکی کۆچـکردوو، به‌و بۆنه‌یه‌وه له مانگی داهاتوودا ڕێـکه‌وتی 15 ی چوار سه‌ته‌لایتێـک به‌ره‌و واڵای ئاسـمانی ڕه‌وانه ده‌کات.
له ڕاگه‌یاندنێـکیدا که میدیای فه‌رمی کۆریای باکور بڵاویکرده‌وه، گوته‌بێژی کۆمیته‌ی ته‌کنه‌لۆژی ئاسمانی کۆریای باکور ده‌ڵێت به موشه‌کی مه‌ودا درێژی جۆری Unha-3 سه‌ته‌لایتی دروسـتکراوی خۆجێی بۆ چاودێریکردن ڕه‌وانه‌ی ئاسـمان ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه هه‌ڵدانی ئه‌م سه‌ته‌لایه‌ته له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه به سێ سـاڵ دوای هه‌ڵدانی هه‌مان جۆری سه‌ته‌لایت له مانگی چواری سـاڵی 2009 دا بوو که ئاژاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێـکه‌وته‌وه، چونکه بڕوا وابوو ئه‌و سه‌ته‌لایه‌ته ڕۆپـۆشێـکه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی مه‌ودا درێژی کۆریای باکور.