بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له کۆریای باکور کردووه‌ته‌وه ڕێز له هه‌ڵوێسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی بگرێت و موشه‌که‌که‌ی هه‌ڵنه‌دات.
به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له جنێڤ ئه‌مه‌ی گوت، له کاتێـکدا ئه‌ندازیارانی کۆریای باکور ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌کێـک ده‌که‌ن که وه‌ک ده‌ڵێن سه‌ته‌لایتێـکی تایبه‌ت به که‌ش‌وهه‌وا به‌ره‌و واڵایی ده‌بات. وڵاتانی دراوسێی و هه‌روه‌ها ڕۆژئاوا ده‌ڵێن کۆریای باکور ئه‌م سه‌ته‌لایه‌ته‌ی کردووه‌ته به‌هانه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره موشه‌که بالیسـتیـیه‌ی که ده‌شێت له ئاینده‌دا کڵاوه‌ی ناو‌کی لێـبـبه‌سـترێت.
بان کی مون گوتیشی هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که پـێشـێلـکاریـیه‌ک ده‌بێت بۆ بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو له‌شـکری کۆریای باشور و ژاپـۆن خراونه‌ته ئاماده‌باشیـیه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـدانی ئه‌م موشه‌که که وه‌ک کۆریای باکور ده‌ڵێت له ماوه‌ی پـێـنج ڕۆژی داهاتوو هه‌ڵده‌درێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه که‌ش‌وهه‌وای له بار نه‌بووه بۆ هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که.