ئاژانسی چاودێری وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئێران کۆسپی خستۆته به‌رده‌م چاودێری کردنی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی و زانیاری بۆ پشکێنه‌ران دابه‌ین ناکات و ڕێگا نادات پشکێنه‌ران ئه‌وه ساغ بکه‌نه‌وه که ئایا ئێران خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکییه یان ناء. به‌لایه‌کی دیکه‌وه پارێزه‌ری سه‌کینه محمدی ئاشتیانی گوتوویه‌تی حوکمی به‌رد باران کردنی سه‌کینه بۆی هه‌یه له هه‌ر ساتێکدابێت ئه‌نجام بدرێت سه‌ره‌ڕای ناره‌زایی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ وڵاتانی ئه‌وروپایی وه‌ک فه‌ره‌نسا، ئیتالیا و پاپای ڤاتیکان و زۆری دیکه‌ش که ئه‌و سزایه ئه‌نجام نه‌درێت.
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ئێران که ئه‌گه‌ر په‌لاماری ئێران بدرێت له سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئه‌وا ئیسرائیل له‌ناو ده‌بات. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم وتووێژێکی له گه‌ڵ محییه‌دین پاڵانی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازداوه.
محییه‌دین پاڵانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که بۆ ئێران ئیجازه نادات به پشکێنه‌رانی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌م کاتێکی زۆرتر بکوژێت بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماوه‌یه‌کی زۆرتر سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌که‌یه‌وه هه‌م له کایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه وا به‌کاربهێنێت وه‌ك وڵامێك بۆ ئه‌و فشاره دیپڵۆماسییه و ئابوورییانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا هه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:25 خوله‌که.