حکومەتی میانمار و هەشت گروپی ئیتنی چەکدار ڕێکەوتنامەیەکی ئاگربەستیان مۆرکردووە کە لەلایەن کاربەدەستانەوە بە دەستکەوتێکی مەزن ناودێردەکرێت و ستایش دەکرێت، هەرچەندە چەند گروپێکی دیکە چەکدار مۆرکردنی ڕێکەتنەکە رەتدەکەنەوە.
جێی ئاماژەیە سەرۆکی ریفۆرمخوازی میانمار تایسین ئامادەی ڕێوڕەسمی مۆرکردنی ڕێکەتنـنامەکە بوون کە ڕۆژی پـێنجشەممە لە پایتەخت بەڕێوەچوو ، تەلەفیزیۆنی وڵات ڕاستەوخو پەخشی ڕێوڕەسمەکەی کرد و هەروەها چەند ڕابەرێکی سەرهەڵداوان و ژمارەیەک لە دیپلۆماتان بەڕێوەچوونی مۆرکردنی ڕێکەوتنـنامەکە بوون.
لە وتەکەیدا بەو بۆنەیەوە ، سەرۆکی میانمار تایسین گوتی ڕێکەتنـنامەی ئاگربەستی نیشتیمانی دیاری ئێمەیە بۆ نەوەکانی داهاتوو ، هەرچەندە کە رێکەوتنەکە هێشتا سەرانسەری نیـیە و گوتیشی هەوڵی زۆری خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ گروپەکانی دیکەشدا بسازێین.