وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی پاکستانی کرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌ره‌ک وه‌زیر و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری وڵاته‌که‌دا کۆبونه‌وه‌ی کردووه.
ئه‌م سه‌ردانه له ده‌مێکدایه که ئاڵۆزیه‌ک که‌وتۆته په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان واشنتۆن و ئیسلام ئاباد.
موجیبولڕهحمان شامی، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوس له پاکستان ده‌ڵێت ڕاسته پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ئهیبت ئاباد گورزێکی قورس له په‌یوه‌ندی نێوان پاکستان و ئه‌مه‌ریکا که‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وتبوو که ئه‌مه‌ریکا بڕوای به سه‌رکردایه‌تی پاکستان نییه.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوسی پاکستانی ده‌شڵێت ناکرێت بگوترێت به سه‌ردانی کاربه‌ده‌ستان هه‌موو شتێک ئاسایی بووه‌ته‌وه و وه‌کو ڕابوردووی لێهاتۆته‌وه، به‌ڵام بێگومان وه‌ک ده‌ڵێت هه‌وڵێکی سه‌رکه‌وتوو دراوه بۆ باشکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئاڵۆزی تێکه‌وتووه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه ڕۆژنامه‌وان موجیبولڕهحمان شامی ده‌ڵێت جا بۆیه تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانرێت بگوترێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی هێله‌ری کلنتن بۆ پاکساتان سود به‌خش ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:37 خوله‌که.