بۆ پێنجه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌که دانیشتوانی شارۆچکه‌ی چۆمان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق خۆپیشاندان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر کوژرانی لاوێکی ده‌ڤه‌ره‌که. خۆپیشانده‌ران ڕێگای بازرگانی ( هامڵتن ) یان گرتووه و وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌که ده‌ڵێن ئه‌و ڕێگه گرتنه بۆته مایه‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
موسته‌فا شێخ موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خۆپیشاندانی چۆمان نکوڵی له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که ده‌ڵێن خۆپیشانده‌ران داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن تا بکوژه‌که‌یان ڕاده‌ست بکه‌ن، وه ده‌ڵێت ده‌شێت هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران ئه‌و داوایه‌یان کردبێت به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز داوای فه‌رمی خۆپیشانده‌ران نییه.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ موسته‌فا شێخ موحه‌مه‌د کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:40 خوله‌که.