زیاتر له 2 ملیۆن موسڵمان له کێوی عه‌ره‌فات له عه‌ره‌بسـتانی سعودی خه‌ریکن دێنه خوارێ، یه‌که‌م قۆناغ له ڕێوڕه‌سـمی سـاڵانه‌ی حه‌ج.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دووه‌م ڕۆژی حه‌ج زیارهتچیـیهکانی سپی پـۆش به کێوه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن بۆ دوعا و نزا.
کێوی عه‌ره‌فات ئه‌و شوێنه‌یه که پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د دوا وتاری ئاینی خۆی 14 سه‌ده له‌وه‌و پـێش له‌وێ پـێشـکه‌شکرد.
مه‌لای باڵای عه‌ره‌بسـتانی سـعودی موفتی گه‌وره عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لشێخ له وتاری دووشه‌ممه‌ی داوای له موسڵمانان کرد ناپه‌سه‌ندی توندوتیژی و شه‌ڕ و تایفه‌گه‌ری بده‌ن و کاری دڵسۆزی و ڕه‌حم پـێکردن له‌گه‌ڵ یه‌ک بده‌ن. زیاره‌تچیان سێشه‌ممه ده‌گه‌ڕێنه‌وه منا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێـکی تر له ڕێوڕه‌سمی حه‌ج ئه‌ویش ڕه‌جمکردن یان به‌رده‌بارانکردنی شه‌یتانه وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن.