سه‌باره‌ت به پێشهاته‌کانی ناو ئێران و هه‌ڵوێست و ڕوفتاره‌کانی ڕژێمی ئێران ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دووایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، محییه‌دین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات- له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ڕژێمی ئێران پێیوایه که ئه‌و سیاسه‌ته کۆنه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی شۆرش بۆ هه‌رێمه‌که بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران که هه‌میشه له ئیستراتیژی ده‌ره‌وه‌ی بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه به مه‌سه‌له‌کانی هه‌رێمی و جیهانی، هه‌میشه ئێران ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یره‌وی کردووه بۆیه پێوایه که جاریکی دیکه و هه‌لێکی دیکه ده‌توانێت هانی ئه‌و وڵاتانه بدات و پێشی وایه که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له ڕێگای بیر‌و ئایدیۆلۆژی و فکری ئه‌ودا ده‌چێته پێش. ده‌شڵێت ئێران پێشی وایه ده‌توانێت به خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی بڵێت ئه‌وانه‌ی که بێجگه له ڕێنه‌مایی و ڕێبازه‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی‌یان کردۆته بنه‌ما بۆ حکومه‌ت کردن، حکومه‌ته‌کانیان هه‌ره‌سیان هێناوه، که‌وابوو بۆ خه‌ڵکی ئێران باشتر وایه به‌دووی ئه‌و ئامانج و فیکرانه که دیموکرسی و ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه نه‌که‌ون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:03 خوله‌كه.