له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له خۆپیشاندانه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ، خۆپیشانده‌ران تا ڕۆژی هه‌ینیان دیارکرد بۆ سه‌رۆکی میسر بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که جێبهێڵێت ، به‌ڵام هێشتا حوسنی موباره‌ک وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی خۆپیشانده‌رانی نه‌داوه‌ته‌وه.
هاوکات هه‌روادێ و داوا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ناوچه‌ییش زیاد ده‌که‌ن بۆ ئاڵ و گۆڕێکی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له میسردا، وه ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌یکاش هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ئاڵ وگۆڕکردنه چه‌ند باره کردۆته‌وه که ده‌بێت ده‌سبه‌چێ بکرێت و سه‌رۆک ئۆباماس گوتویه‌تی پێویسته سه‌رۆک موباره‌ک گوێ له داواکانی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی بگرێت.
موحسن عه‌وه‌ز ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی عه‌ره‌بی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ، بنکه له میسر ده‌ڵێت پێناچێت سه‌رۆکی میسر مل بدات بۆ داواکانی خه‌ڵک له‌به‌ر ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌ڕێز عه‌وه‌ز ده‌شڵێت تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له میسر ده‌نرێن به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردندا ، هه‌ر له خانه‌ی پێشنیازدا ماونه‌ته‌وه و هیچ په‌ره‌سه‌ندنێکی ئاشکرای پێوه دیار نییه و خۆپیشانده‌ران نه‌ک هه‌ر هیواکانیان به‌ڵکو هیچ له داواکانی خۆشیانی له‌سه‌ر دانانێن.
سه‌باره‌ت به پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ماوه‌ی دوازده ڕۆژی ڕابردوودا ، به‌ڕێز عه‌وه‌ز ده‌ڵێت ئه‌و زانیارانه‌ی گه‌یشتونه‌ته ڕێکخراوه‌که‌ی وا نیشان ده‌ده‌ن میلیشیاکانی پارتی نیشتیمانی دیموکراتی که پارتی فه‌رمانڕه‌وای میسره به‌رپرسن له‌و پێشێلکاریانه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ موحسن عه‌وه‌ز ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی عه‌ره‌بی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کردویه‌تی ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:39 خوله‌که.