ڕۆژی سێشه‌ممه لیژنه‌ی فراکسیۆنی کوردستانی بۆ گفت و گۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقیدا کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا کرد.
محه‌مه‌د حه‌کیم، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له لیژنه‌که‌دا له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵحدا ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌که ته‌نها بۆ ئاڵ و گۆڕکردنی بیروڕاکان بووه و باسیش له‌وه ده‌کات که گفت و گۆکان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی عێراق هه‌روا سانا نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.