Accessibility links

محێدین پاڵانی لە بارەی کوشتنی زانایانی ناوکی ئێرانی دەدوێت


محێدین پاڵانی
محێدین پاڵانی

محێدین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە وتووێژێکدا لەگەڵ هاوکارمان حەیدەر کەریم سەربارەت بە مەسەلەی مەترسی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە تایبەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەرێمەکە لە بەرنامەی ناوکی ئێران گوتی هیچ گومان لەوەدا نیـیە کە مەسەلەی لێدانی ئێران لەبەر بەرنامە ناوکییە گومان لێکراوەکەی هەر لەسەر مێزدایە و هەموو ئەو زانیاریانەی کە دەرکەوتوون ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەرچی‌ لە دوای هاتنە سەرکاری باراک ئۆباما زۆر کەس پـێـیان وابوو ئیتر خێرایی ئەو ڕەوتەی کە بەرەو ئەوە بڕوات ئێران بکەوێتە بەر هێرشی لەشکری کەمە. بەڵام نیگەرانیـیەکان بە ڕادەیەک بەرەو زۆربوونن کە یەکێک لە مەزنترین بژارەکان لە پەیوەندی لەگەڵ کۆتایی هێنان بە دەست پێ ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، زۆرتر لە جاران ئێستا دەکرێ حسابی هێرشی لەشکری بۆ سەر ئێران بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:49 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG