ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆبونه‌وه پێنج لایه‌نیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم به‌ڕێوه چوو.
موحه‌مه‌د حه‌کیم ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی که یه‌کێک بوو له به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌که ده‌ڵێت به‌گشتی کۆبونه‌وه‌که سه‌ره‌تایه‌کی باش بووه و کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ش ده‌بێته کۆبونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌م کۆبونه‌وانه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حه‌کیم ده‌شڵێت پێویسته لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات بزانن که پێویست به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و هه‌ر ده‌شبێت ئه‌وان زیاتر گوێ‌بگرن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:57 خوله‌که.