سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه ته‌نها دوو ڕێگه چاره‌سه‌ره بۆ قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یانیش بهشداریکهردنی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌یه له حکومه‌تێکی بنکه فراواندا.
موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت سنوردار کردنی کۆبونه‌وه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن مانای وا نییه لایه‌نه‌کانی تر به‌شدار نین ، به‌ڵکو ڕۆڵیشیان هه‌یه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که کۆک بوونێک هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و که‌م و کوڕی هه‌ن و وه‌ک حیزبی سۆشیالیست دیموکرات له‌و دیاردانه بێده‌نگ نه‌بووه و ناشبێت ، و هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ش به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:46 خوله‌که.