Accessibility links

ڕۆبەرت مۆگابی هێشتا ئامادە نیـیە دەستبەرداری پـۆستەکەی ببێت

  • VOA News

Zimbabwean President Robert Mugabe delivers a

هێشتا ڕۆبەرت مۆگابی سەرۆکی زیمبابوی ئامادە نیـیە واز لە پـۆستەکەی بهێنێت لە کاتێکدا خەڵکی وڵاتەکەی لە چاوەڕوانیدابوون لە میانەی وتارەکەی شەوی یەکشەممە دەستبەرداربوونی لە سەرۆکایەتی وڵات ڕایبگەیەنێت.

پارتی ZANU-PF ی زیمبابوی کە ڕۆژی یەکشەممە، مۆگابی لە پارتەکەی دەرکرد، مۆڵەتی 24 کاژمێری دایە تاوەکو واز لە پـۆستی سەرۆکی وڵاتیش بهێنێت.

پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی خۆجێی، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکە بە هەزاران کەس لە زانکۆی زیمبابوی لە هیراری پایتەخت گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر مۆگابی و داوایان لێکردەوە دەستبەرداری پـۆستەکەی ببێت کەوا 37 ساڵە لە حوکمڕانی وڵاتەکەیاندایە و ئابوری وڵاتەکە بە شێوەیەک خراپبووە کە ڕێژەی بێ کاری تیایدا گەیشتووەتە زیاتر لە 85%.

شتی فرۆشیارێکی سەر جادە لە هیراری پایتەختی زیمبابوی
شتی فرۆشیارێکی سەر جادە لە هیراری پایتەختی زیمبابوی

بەرپـرسێک لە پارتی ZANU-PF بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت لە ئێستادا کاردەکەن بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو مۆگابی لە پـۆستەکەی لابدەن.

پـێشبینی دەکرێت فەرماندەکانی لەشکری زیمبابوی کە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە کۆبوونەوەیەک سازبکەن لە بارەی ڕەتکردنەوەی مۆگابی بۆ دەستبەرداربوونی لە پـۆستەکەی.

پـێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕووداوەکان بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN ی گوت مۆگابی قایلبووە دەستبەرداری پـۆستەکەی ببێت بەو مەرجەی خۆی و گریسی هاوسەری پارێزبەندیـیان بەدەنێ و لێپـچینەوەیان لەگەڵدا نەکەن.

XS
SM
MD
LG