به گوێره‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ته‌نها 160 ئیمزای په‌رله‌مانتارانی عێراق بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق کۆکراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویست به 164 ئیمزا هه‌یه.
موئه‌یه‌د ته‌یب ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ سمکۆ عه‌زیز له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سێ لیژنه پێکده‌هێنرێت بۆ بانگهێشتکردنی نوری ئه‌لمالیکی بۆ په‌رله‌مان و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:41 خوله‌كه.