له کاتێکدا هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان به نیازی چونه دهروهدان له عێراق، توندوتیژیه‌کان به شیوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش زۆرتر بونه‌ته‌وه. مؤیهد ته‌یب ووته بێژی هاوپه‌ێمانی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا عێراق ئه‌مرۆ له ئاڵۆزیه‌کی مه‌زندا ده‌ژێت وه ئه‌گه‌ری سه‌ره‌کیش ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیه له کاروباره‌کانی عێراقدا که ئه‌مه هه‌مو وای کردوه حکومه‌تێکی به‌هێز نه‌بێت و فراکسیونه‌کان چ له ناو پرله‌مانی عێراقدا و چ له ناو دام و ده‌زگاکانی ئاساێش و لهشکهریشدا جیاجیا کار ده‌که‌ن و رێزبهندیهکی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی دروست بوه که ئه‌مه هه‌مو وا ده‌کات هه‌ر فراکسونێکی سیاسی، هه‌ر هێزێک سیاسی به دزیه‌وه هێزی له‌شکه‌ری هه‌بێت و له ده‌می دژواربوندا له نێوان هێزه سیاسیه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ناو شه‌قامه‌کاندا ده‌بینریت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:40 خوله‌که..