Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان : پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا 200,000 هاوڵاتی عێراقی لە موسڵ هەڵبێن


نەتەوە یەکگرتووەکان وتی پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا 200,000 هاوڵاتی سڤیل لە موسڵ هەڵبێن لەو ناوچانەدا کە هێشتا بەدەست رێکخراوی داعشەوەیە.

حکومەتی عێراق هانی هاوڵاتیانی شاری کۆن ی موسڵیدا لە ماڵەکانیان هەڵبێن و بگەنە ئەو ناوچانەی کە پارێزراون و لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدان.

لیس گراندی کاربەدەستی باڵای مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی " کاتێک کە ئەم ئاگادارییە نوێیەیان بڵاوکردەوە گۆرانکارییەکی بەرچاو ڕوویدا."

وتی هاوڵاتیان لە سێ گەڕەکدا کە دەکەونە باکووری شاری کۆن گیریان خواردووە و هەروەها لە شاری کۆنیش هاوڵاتیان گیریان خواردووە.

گراندی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە زۆر زۆر نیگەرانی پارێزراوی ئەم هاوڵاتییە سڤیلانەین. پێمان وایە ئەوان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لە گەورەترین مەترسیدان."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG