هاوكات له‌گه‌ڵ زیاد بوونى جم و جۆڵى چه‌كدارانى داعش دا له عێراق، هێزه شیعیه‌كان ترسیان له‌دووباره بوونه‌وه‌ى سیناریۆى موسڵ له‌ساڵى 2014 و كۆنترۆڵكردنى به‌شێك له‌ناوچه سونه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه هه‌یه.
نازم كه‌هیه رێكخه‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند،"هێزه شیعیه‌كان ترسیان له‌زیندوو بوونه‌وه‌ى داعش هه‌یه؛ پێیانوایه ئه‌مجاره سیناریۆى موسڵ له‌كه‌ركوك دووباره ده‌بێته‌وه."
هەروەها گوتیشى"ئه‌وان ده‌ترسن ئه‌مه پلانێكى ده‌ره‌كى بێت بۆ هێنانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك."
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى دژه‌تیرۆرى عێراقیش، شه‌وى رابردوو فرۆكه جه‌نگیه‌كان له‌رۆژئاواى كه‌ركوك هێرشیانكردۆته سه‌ر داعش و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه‌یان كوشتووه.
ئه‌بومونته‌زر فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى گوت"هه‌موو جارێك له‌كاتى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق دا، داعش زیندوو ده‌بێته‌وه."
گوتیشى"ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق دروست بكه‌ن، به‌ڵام بۆیان ناچێته سه‌ر."
بە هۆی ترسى هێزه عێراقیه‌كان له هاتنى ژماره‌یه‌كى زیاتر چه‌كدارى داعشه له‌سوریاوه بۆ عێراق، بۆیه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هێزى زیاتریان ره‌وانه‌ى ناوچه سنوریه‌كانى ئه‌و وڵاته كردووه.