Accessibility links

مەسعود بارزانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەدەسـتهاتووە


سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق سەردانی میحوەری خازری کرد و لەوێ دەستخۆشی لە هێزەکانی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق کرد و سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ ئەو پـشـتیوانیـیەی لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵی دەکەن.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە خازر وتارێـکی پـێشکەشکرد و گوتی ئەمڕۆ ڕۆژێـکی مێژوویـیە و وەرچەرخانێـکە لە شەڕی دژی تێرۆر. گوتیشی ئەمە یەکەم جارە خوێنی پـێشمەرگە و سەربازی عێراقی لە شەڕێـکی وەهادا تێـکەڵ دەبن. هیوای خواست ئەمە ببێتە بناغەیەک بۆ پەیوەندی ئایندەیان لەگەڵ بەغدادا. هەروەها گوتی ئەمە پـیشانی دەدات کە دەبێت لەمەودوا هاوکاری تەواو لە نێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆرسـتان، بەڵام ئاگاهی ئەوەی دا ڕزگارکردنی موسڵ واتای ئەوە نیـیە کۆتایی بە تێرۆر و تێرۆرسـتان دێت.

باسی لەوەش کرد لە میانەی یەکەم ئەم قۆناغی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەسـتهاتوون. ئاماژەی بۆ ڕزگارکردنی زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشەکرد.

پاشان خەڵکی موسڵی دڵنیاکردەوە کە پـێشمەرگە و لەشکری عێراق زۆر ڕژدانە هەموو هەوڵێـک دەدەن تاوەکو زیان بە خەڵکی شارەکە نەگات و حاڵەتی تۆڵەکردنەوە ڕوو نەدات.

XS
SM
MD
LG