Accessibility links

جەهانگیری دەڵێت هیوادارم تاوانبارانی مستەفا سەلیمی لە دادگایەکی عادلانەدا دادگایی بکرێن


مستەفا سەلیمی، بەندکراوی کورد کە لە سێدارە درا

کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی شەمە، رۆژی  ٢٣ی خاکەلێوە (١١ی ئاپریل) مستەفا سەلیمی، بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی شاری سەقز لە سێدارە دا.

ناوبراو بە تاوانی "شەڕ لە دژی خودا" و بەشداری کردن لە تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی لە ڕێکخراوێکی سیاسی کورد بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بەند کرابوو.

لە ٢٧ی مانگی مارس، سەلیمی و زیاتر لە دەیان بەندکراوی دیکەی کورد خۆیان لە بەندیخانەی شارەکە ڕزگار کرد. ئەو چەند ڕۆژ لە مەو پێش، وەک چەند کەسی ئاگادار لە مەسەلە دەگێڕنەوە و لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی لێدوانیان بڵاوکرۆتەوە، چەند ڕۆژ لە مزگەوتی گوندێکی سەر سنوور ماوەتەوە و پاشان تاقمێک لە هێزی ئاسایشی پەنجوێن لە گەڵ خۆیان دەبەن بۆ ئەوەی لە بەر نەخۆشی کۆڕۆنا تاقیکردنەوەی پزشکی بۆ بکەن. بەڵام، هەر وەک ئەو کەسانەی ئاگادار باسی دەکەن، ئەو تاقمە لە ئاسایشی پەنجوێن ناوبراو ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەنەوە.

فەریدەی سەلیمی، برازای مستەفا سەلیمی لە وتووێژێکی یەکشەمە لە گەڵ تۆڕی ماڵپەڕی "دراو" پشت ڕاستی دەکات "مامەی لە ئاوایی گەرمک بووە و دواتر سێ شەو لە پێنجوێن ماوەتەوە، وتویانە پێشمەرگەکان دێن بە دەممانەوە، کردوویانەتە ماشێن و بردوویانە بۆ ئاسایش؛ وتوویانە یەک مانگ کەرەنتینەت دەکەین. نەیزانی کەڵەکی لێ دەدەن و تەحویلی ئاسایسی دەکەن، ئاسایشیش تەوحویلی ئێرانی داوە، کوێر بم بۆ مامەی جوانم... بۆ مامەی دوژمن بەزێنم."

فەریدە دەشڵێت کە ئەو قسانە خۆی مامی بۆ ئەوانی گێڕاوەتەوە.

هەندێک سەرچاوە باس دەکەن کە مستەفا لە ئەو دیوی سنووری بانە، ئێران گیراوە، ئەو خانمە شی دەکاتەوە، مامی "براوەتە ئاسایش و لە وێوە تەحویل مەرزەکە دراوە و زەنگیان داوە لە ئێرانەوە نیروو (هێزی سوپای پاسداران) ڕۆیشتووە؛ ٧٠ دانە نیروو و ماشێن ڕۆیشتووە بە شوێنیا...."

هەروەها هەندێک سەرچاوە گومان دەخەنە سەر ڕابردوو و رەفتاری مستەفا، بەڵام لە ئەم وتووێژەدا ئاگایی دەدات مامی دوژمن بەزێن بووە و "هەموویان لێی دەترسان، سەرتاسەری ئێران لە مامەی من ئەترسیا..."

ئیبراهیم جەهانگیری، ڕۆژنامەنووس لە کانادا
ئیبراهیم جەهانگیری، ڕۆژنامەنووس لە کانادا

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، برایمی جەهانگیری سەبارەت بە ئەوە کە گۆیا لێژنەیەک لە لایەن حکومەتی هەریمەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر ئەو کەیسە پێک بێت، پێی وایە، " ئەو کەیسە بە بێ پشتیوانی ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، ئەمنستی ئینترنەشناڵ (لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی) و ڕێکخراوەکانی دیکە کە هەیئەتێکی ڕاستەوخۆ لە ئەو لێکۆڵینەوەیەدا بەشداربێ، ئەگینا هەرگیز ئەو هەیئەتەی حکومەتی هەریمی کوردستان بە ئەنجام ناگات."

جەهانگیری هەروەها جەخت دەکات کە حکومەتی هەریم بۆ پاراستنی ئابڕووی خۆی پیویستە لە سەر ئەو مەسەلەیە مسۆگەر بیت، ئەگینا هەموو حکومەتی هەریم بە گشتی دەکەوێتە بەر تانە و تەشەر و ئەو خۆشەویستییەی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت بەرامبەر بە حکومەتی هەریمی کوردستانیان هەیە، سەدا لە سەد خەوشدار دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:53 0:00
Direct link

بۆ وتووێژی فەریدە سەلیمی بڕاونە ئەم لینکە:

http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=5680

XS
SM
MD
LG