رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رپرسانی میحوه‌ری مه‌خمور رایانگه‌یاند سوپای عێراقی پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشی كردووته سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش و توانیویانه چه‌ند گوندێك له میحوه‌ری مه‌خمور كۆنترۆڵ بكه‌ن و له ئێستادا شەڕ به‌رده‌وامه و سوپای عێراق لە دوو قۆڵەوە لە پێشڕەویدایە. نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئوپه‌راسیۆنی ئه‌مرۆی سوپای عێراقی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش گۆتی پێشمه‌رگه به‌شدار نیه به‌س سوپای عێراقیه ئه‌مرۆ سه‌عه‌ت شه‌ش سوپای عێراق هێرشی كردووته سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌و میحوه‌ره و تا ئێستا شه‌ر به‌رده‌وامه و دیار نیه نه‌تیجه‌كه‌ی چ ده‌بیت .
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شاری موسل و هێرشه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی سوپای عیراق بۆ سه‌ر بنكه‌كانی چه‌كدارانی داعش ره‌وشی ناو سه‌نته‌ری شاری موسڵ له ئێستادا چونه، سه‌عید مه‌مو زینی كارگیری لقی چوارده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند پاش ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای عیراق بۆ سه‌ر داعش له‌ناو موسڵیش شه‌ڕ لە نێوان خه‌ڵك و داعش له حه‌مام عه‌لی ڕوویداوە چونكه داعش ویستوویه‌تی به زور خه‌ڵك ببات بۆ شه‌ڕ و ئه‌وانیش ئاماده نه‌بوونه، و به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یەی كه سوپای عیراق ده‌ری كردووه و به ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه سوپای عێراق ده‌ڵێت ئێمه هێرشمان كردووه پینج گوندمان ئازادكردووه له مه‌نتیقه‌ی مه‌خمور و ته‌بعه‌ن سوپای عێراق كه هاتووته وێ به هاوكاری هیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان هاتووه به بێ پیشمه‌رگه هێچ هێزێك ناتوانێت بێته مه‌خمور و له وێ هێرش بكات و زانیاریه‌كانیش هیزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان پێیانی دراوه، ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه‌ی مه‌نتیقه‌یه‌كی حه‌ساسه .
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كانی سوپای عیراق بۆ سه‌ر داعش تا گرتنه‌وه‌ی موسڵ كه ماوه‌یه‌كی درێژه باسی ئۆپه‌ڕاسیۆنی رزگاركردنی ئه‌و شاره ده‌كریت، نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور گۆتی : ئێمه‌ش نازانین ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه ده‌هاوێژن ئایا به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌وه نازانین به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌ون ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌كه‌ون ته‌بعه‌ن به‌رده‌وام نابن.
رۆژی پینجشه‌ممه قوناغی یه‌كه‌می كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له لایه‌ن سوپای عیراقیه‌وه ده‌ستی پیكرد کە ماوه‌یه‌ك بوو چەند لیوایەکى سوپاى عێراقی هاتبوونه مه‌خمور و لەوێ جێگیرکرابوون و ئامادەکاریان دەکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى شاری موسڵ.