Accessibility links

پاسێک خۆی دەکێشێت بە وێستگەی پاسەکاندا لە مۆسکۆ و لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار دەبن


دەزگای ڕاگەیاندی روسیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە دوای ئەوەی پاسێک خۆی کردووە بە وێستگەی پاسەکاندا لە مۆسکۆ سێ کەس برینداربوون.

دەزگاکە لە پۆلیسەوە بڵاویکردەوە ڕووداوەکە لەنزیک وێستگەی میترۆی شودنینسکایا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە ڕوویداوە دوای ئەوەی ئوتومبیلێک خۆی کێشاوە بە پاسەکەدا و پاسەکەی ناچار کردووە خۆی بکێشێت بە وێستگەکەدا.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا ئاماژەیان بەوەدا کە پاسێک لەسەر ڕێگاکەی خۆی لایداوە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە چوار کەس کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG