Accessibility links

دەسەڵاتدارانی مەغریب گروپـێکی تێرۆرستی لە وڵاتەکەیان ئاشکرادەکەن


لەم وتووێژە لەگەڵ پاوڵ سەلیم جێگری پەیمانگای خۆرهەلاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە و شارەزای سوریا، باس لەوە کراوە کە دوای رێکەوتنی نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین لەگەل سوپای سوریا ج کاریگەرییەکی دەبێت بۆ سەر پەیوەندی نیوان کوردی سوریا و ئەمەریکا. پاوڵ لای وایە شەڕەکە گۆڕانکارییەکی کتوپڕی بەسەردا هاتووە و دەڵێت "شەڕەکە لە شەڕی لە ناوبردنی داعش، تاوەکو شەڕی ململانی نێوخۆییەکانی سوریاشی تێپەڕاندووە، ئێستا شەڕی سوریا شەڕی وڵاتانی ناوجەک ەو زلهێزانی وەک ئەمەریکا و ڕووسیایە، کوردیش لە عەفرین کەوتووەتە نێوان ئەو هەموو جیاوازیانە، پێم وا نییە ئەمەریکا لە دژی ئەو لە یەک نزیک بوونەوەیە بێت، لە رابردووش دژی نەبووە."

لە بەشیکی تری وتووێژەکە باسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی تورکیا و ئەمەریکا کراوە بە تایبەتی دوا سەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان، وادەردەکەویت وەک راگەیاندنەکانیان کە کەوتبنە رێکەوتنێک، پاش ئەو هەموو ئاڵۆزیانەی بەسەر پەیوەندی ئەو دوو وڵاتەدا هاتووە، کە هەرلایە و بە هاوپەیمانییەکی ستراتیژی ناوی یەک دەبەن. لەو بارەیەوە پاوڵ دەڵێت "چوونی تیلەرسن بۆ هێشتنەوەی ئەو تاڵە پەیوەندییەبوو کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ماوە، بۆ ئەوەی جیاوازییەکانیان لەوە زیاتر فراوان نەبێت، لە ناوجەکە ئەمەریکا زیاتر بەتەنگ زیادبوونی دەسەڵاتی ئێرانە لەو ناوچەیەی کە ئەگەری هەیە مەترسی بێت بۆ ئیسرائیل و ‌هاوپەیمانەکانی تری ئەمەریکا."

XS
SM
MD
LG