مه‌غریب ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی له‌شـکری ڕۆژی سێشه‌ممه خۆی به چیایه‌کدا کێشـاوه و تێـکشـکاوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 78 که‌س.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی MAP ده‌وڵه‌تی مه‌غریب ده‌ڵێت فڕۆکه‌که له‌و ده‌مه‌دا تێـکشـکاوه که فڕۆکه‌وانه‌که له که‌ش‌وهه‌وایه‌کی ته‌ماویدا خۆی بۆ نیشـتنه‌وه له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکری له نزیک شـارۆچکه‌ی گولمیم له باشوری وڵاته‌که ئاماده‌ده‌کرد.
ده‌ڵێن 3 که‌س له ڕووداوه‌که ڕزگاریان بووه، به‌ڵام برینه‌کانیان سه‌خته.
حکومه‌ت ده‌ڵێت فڕۆکه‌که له جۆری C-130 بووه و 60 سه‌رباز و 12 هاوڵاتی سیڤیل و 9 له تاقمی فڕۆکه‌که‌ی له‌سه‌ر بووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه کوشـنده‌ترین ڕووداوی فڕۆکه بووه له مه‌غه‌ریب له ماوه‌ی ده‌یان سـاڵدا. شـا محه‌مه‌د پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان کرد.