هاوڵاتیان له مه‌غریب ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێکی نوێ بۆ وڵات، هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕژێمی پاشایه‌تی مه‌غریبی په‌یڕه‌وی پیاده‌کردنی ریفۆرمی دیموکراتی ده‌کات، که به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتنه له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌کانی هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌رب.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌غریب وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی چاکسازی تێده‌ڕوانرێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که بڕیار بوو له کۆتایی ساڵی 2012 دا سازبکرێت، به‌ڵام شا موحه‌مه‌دی مه‌غریب داوای ئه‌نجامدانی دهنگادانێکی خێرای کرد، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێکی نوێ بۆ وڵات دابمه‌زرێنرێت.
به‌ڵام هه‌ندێک له حیزبه سیاسیه‌کانی مه‌غریبی گوتبویان که ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ ئه‌م ده‌نگدان ، پێویستی به کاتی زیاتر بوو .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌مساڵدا زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی مه‌غریبی ده‌نگیان بۆ په‌سه‌ندکردنی ریفۆرمی ده‌ستوری دا، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی پاشایه‌تی سنووردار ده‌کات. پاشای مه‌غریب پێشنیازی گۆڕانکاری ده‌ستوری کرد، وه‌ک کاردانه‌وه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به 20 شوبات، واته ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌دات و داوای دامه‌زراندنی په‌رله‌مان بۆ وڵات ده‌کات.
به‌ڵام ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن ده‌ستوری نوێ هێشتا هه‌ر ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی پاشای وڵات‌دا ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی پاشای مه‌غریب سه‌ره‌ک وه‌زیران له نێو حیزبی براوه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌ستنیشان ده‌کات و هه‌ره‌ها خودی شا موحه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی مه‌سه‌له‌کانی ئاینی داموده‌زگاکانی ئاسایش و هه‌روه‌ها دادوه‌ری ده‌کات.