Accessibility links

دۆخی کۆچبەرانی کەمپی مۆریا لە یونان


لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئارش هەمپای، چالاکێکی بواری کۆچبەران لە ئاتێنای پێتەختی یونان دەڵێت، ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان لە ١٣٠٠٠ زیاترە ئاوارەن و لە نێوان دا منداڵان و کۆرپەی زۆر لە سەر شەقامەکان و تەنانەت لە نیو گۆڕستان لە دۆخێکی زۆر نالەباردا دەژین. بە ئەو حاڵەش بە پێی هەواڵ، کۆمەلێک لە خەڵکی توندرەوی خۆجێی کە نایانەوێت وڵاتەکەیان پەناخواز وەربگرێت هێرش دەکەنە سەر ژنان و منداڵان.

چالاکی کۆچبەری ئارش هەمپای
چالاکی کۆچبەری ئارش هەمپای

ئەو ڕەخنە لە یەکیەتی ئەوروپا دەگرێت کە دەبوایە چارەسەرێکی بۆ ئەم دۆخە دۆزیبایەوە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە لە دوڕگەکانی یونان هەروا بەردەوامە.

ئەو چالاکە هەروەها ئاماژە بە حکومەتی یونان دەکات کە هەر چەند لە لایەن رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەوروپاوە یارمەتی داراییان پێدەکرێت، هێشتا چارەسەرییەکی ڕاستەقینەی بۆ ئەم پەناخوازانە ڕەچاو نەکردووە. ئەو ئاماژە دەکات کە ئەم دۆخەی کۆچبەران لە یونان دیاردەیەکی نوێ نیە و یونان بۆ ماوەی چەندین ساڵە هەرگیز شوێنێکی پارێزراو بۆ کۆچبەران نەبووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:21 0:00


XS
SM
MD
LG