کۆشکی شینی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند سەرۆکی وڵاتەکە مون جەی ئین لە ماوەی نێوان 23 بۆ 25 ی مانگی شەشدا لەسەر داوای سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن سەردانی مۆسکۆ دەکات.
جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەمین سەردانی سەرۆکی کۆریای باشوور دەبێت بۆ ڕوسیا لە ساڵی 1999 ەوە. کۆشکی شین ئاماژەی بەوەدا پێشبینی دەکرێت دوو سەرۆکەکە باس لە بابەتەکانی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور و ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا بکەن.
وتیشی " هیوادارین کۆبوونەوەکە لەگەڵ پوتندا ببێتە هۆی باشبوونی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و هاریکاری نێوان دوو وڵاتەکە لەنێوەندی ئاسۆی بەدەستهێنانی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز