Accessibility links

کۆبوونەوەی دوو کۆریاکە لە گوندێکی سەر سنوور ئەنجام دەدرێت


کۆریای باشوور ڕایگەیاند سەرۆکی وڵاتەکە موون جەی ئین ڕۆژی هەینی پێشوازیی لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون دەکات دوای ئەوەی کیم هێڵی سنووری سەربازیی تێدەپەڕێنێت و دێتە ناو باشوورەوە، ئەوەش لە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان دوو وڵاتەکەدا دوای 10 ساڵ.

گەورە بەرپرسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور ئیم جۆنگ سیوک وتی دواتر پاسەوانانی سەربەرزی کۆریای باشوور هاوەڵی دوو سەرۆکەکە دەکەن بۆ مەراسیمی پێشوازیکردنەکە لە یاریگایەکی گوندی بانمۆنگۆمی سنووری کە لەوێ کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

ئیم وتی " زیاد لە هەموو شتێکی دیکە، مەبەست لەم کۆبوونەوەیە نەهێشتنی چەکی ناوەکیی و گەیشتنە بە ئاشتییەکی هەمیشەیی."

وتیشی " هەست دەکەم کۆریای باکوور بەرپرسە باڵا سەربازییەکانیان دەنێرن بۆ کۆبوونەوەکە چونکە ئەوانیش بڕوایان بە گرنگی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی و ئاشتی هەیە."

لەنێو وەزیرە بەشداربوووەکانی شاندەکەی کۆریای باکووردا وەزیری بەرگری باک یۆنگ و وەزیری دەرەوە ڕی یۆنگی تێدایە و هەروەها ڕی سۆنگی بەرپرسی هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەش ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

شاندەکەی کۆریای باشوور حەوت بەرپرسی باڵایان تێدایە لەوانەش وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوە و وەزیری یەکیەتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG