Accessibility links

لۆس ئانجلس تایمز: پۆلیس وەڵامی ڕووداوێکی تەقەکردنی داوەتەوە لە ناوچەی لۆس ئانجلس


ڕۆژنامەی لۆس ئانجلس تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە پۆلیس وەڵامی تەقەکردنێکیان داوەتەوە لە شاری مۆنتێری پارک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و چەندین قوربانی لێکەوتۆتەوە.

ڕۆژنامەکە وتی تەقەکردنەکە لە دەوروبەری ناوچەیەک ڕوویداوە لە مۆنتێری پارک کە ئاهەنگی سەری ساڵی لوناری چینی تێدا بووە.

لە ماوەی ڕابردوودا دەیان هەزاران کەس بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردووە.

مۆنتێری پارک شارێکە لە ناوچەی لۆس ئانجلس و نزیکەی 11 کم لە شاری لۆس ئانجلسەوە دوورە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG