موحه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لویی که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستانه له به‌غدا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی قورسایی پارت و رێکخراوه کوردیه‌کانه‌وه له پاێته‌ختی عێراق ده‌ڵێت بێگومان و دڵنیام زۆربه‌ی زۆری گوێگرانی ڕادیوی ده‌نگی ئه‌مریکا وه یاخود به گشتی له‌به‌ر دوور بونیان به باشی له‌باری به‌غدا ئاگادار نیین و خۆمانیش له پێشدا وامانزانی ژماره‌ی دانیشتوانی کورد له به‌غدا نزیکه‌ی ملیون، ملیون و نیوێکی کوردی لێیه ، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌وه‌ی نه‌سه‌ڵماند به‌ڵکۆ له ڕاستیدا نزیکه‌ی 100 هه‌زار کوردهه‌یه له‌به‌غدا ئه‌وه‌ش به هوی توند و تیژیه‌کان و باری ئابوری زۆربه‌یان هه‌ڵاتن بۆ کوردستان.
به‌رپرسی لقی پینجی پارتی دیموکراتی کوردستان له باره‌ی ده‌ستنیشانکردنی جه‌واد بۆڵانی له لایه‌ن لیستی العراقیه‌وه بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری ده‌ڵێت له جیاتی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له گرفته‌کانی پۆسته وه‌زاریه‌کان، کێشه‌که ئاڵۆزتر ده‌کاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:48 خوله‌که