Accessibility links

سیناتۆری کۆمارییەکان میت ڕۆمنی ڕایگەیاند لە بەرژەوەندی تۆمەتبارکردنی سەرۆک ترامپ دەنگ دەدات


میت ڕۆمنی
میت ڕۆمنی

سیناتۆری کۆمارییەکان میت ڕۆمنی ڕایگەیاند هەڵوێستی خۆی لە هەڵوێستی حیزبەکەی جیاواز دەبێت و لە بەرژەوەندی تۆمەتبارکردنی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەنگ دەدات لە دادگاییکردنەکەی سەرۆک ترامپدا لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا.

ئەم ڕاگەیاندنەی میت ڕۆمنی چەند کاتژمێرێک پێش دەنگدانە مێژووییەکەی ئەنجومەنی سینات دێت سەبارەت بەوەی ئاخۆ سەرۆک ترامپ بێتاوان دەردەچێت یاخود تۆمەتبار دەکرێت. واپێشبینی دەکرێت دەنگدانەکە لە بەرژەوەندی سەرۆک ترامپ تەواو ببێت و بە بێتاوان دەربخرێت.

وابڕیارە ئەنجومەنی سینات کە کۆمارییەکان تیایدا باڵادەستن کاتژمێر چوار بەکاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا دەنگدانێکی مێژوویی ئەنجام بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا سەرۆک ترامپ تۆمەتبار دەکات بە هەردوو تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و کۆسپ خستنە بەردەم کارەکانی کۆنگرێس یاخود نا.

بۆ لابردنی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەسەر پۆستەکەی، پێویستە 67 ئەندامی ئەنجومەنی سینات دەنگ لە بەرژوەندی تۆمەتبارکردنی بدەن کە ئەمەش شتێکە پێشتر لەو ئەنجومەنەدا ڕووینەداوە. کۆی ئەندامانی ئەنجومەنی سینات 100 ئەندامن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG