Accessibility links

خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌یه‌کی سوێندخۆران له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌وێته‌وه‌

جۆن بێڵمه‌ر سه‌رۆکی پـۆلیسی ناوچه‌ی سانت لویس که‌ شاری فێرگسن به‌شێـکێتی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی" له‌ ئاکامی ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ که‌ خۆشبه‌ختانه‌ که‌سی تیادا نه‌کوژرا 29 که‌س ده‌سـتگیرکراون." پـۆلیس هه‌روه‌ها گازی فرمێسـک ڕێژی به‌کارهێنا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی به‌رد و شووشه‌یان هه‌ڵده‌دا و زیانیان به‌ شوێنه‌ گشـتیـیه‌کان و خه‌ڵـکی ده‌گه‌یاند.
خۆپـیشاندان و ناڕه‌زایـیه‌کانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ هه‌ر ته‌نها له‌و شاره‌ نه‌بوو، به‌ڵکو له‌ شاری نیویۆرکه‌وه‌ هه‌تا شاری سیاتڵی ویلایه‌تی واشنتنی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریکای گرته‌وه‌ به‌ شاره‌کانی شیکاگۆ و فیلادلفیا و دێنڤه‌ر و هه‌روه‌ها هه‌ردوو شاری لۆس ئه‌نجلس و ئۆکلاندی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا.
له‌ شاری نیویۆرک له‌ پاش بڕیاری ده‌سته‌ی سوێندخۆران سه‌دان که‌س به‌ره‌و مه‌یدانی تایمز سکوێر به‌ڕێکه‌وتن و دروشمیان له‌ دژی بڕیاره‌که‌ به‌رزکردبۆوه‌. سه‌رۆکی پـۆلیسی نیویۆرک گه‌یشته‌ مه‌یدانه‌که‌ و له‌ لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رێـکه‌وه‌ بۆیاخی سووری پـیاداکرا.
هاوکات خۆپـیشـانده‌رانی دیکه‌ له‌ مه‌یدانی یونیه‌ن سکوێری باشوری مانهاتنی نیویۆرک گردبوونه‌وه‌.
له‌ واشنتنی پایته‌خت، سه‌دان که‌س بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ به‌رده‌م کۆشـکی سـپی گردبوونه‌وه‌ و دروشمیان ده‌گوته‌وه‌، له‌وانه‌ " واز له‌ ته‌قه‌کردن بهێنن".
سه‌رۆک ئۆباما له‌م باره‌یه‌وه‌ وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا داوای له‌ خه‌ڵـکی کرد به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه‌ ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربـبڕن و له‌ هه‌مان کاتدا داوای له‌ هێزه‌کانی پـۆلیس کرد به‌ شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا بکه‌ن. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئێمه‌ وڵاتی یاساین و ده‌بێت ڕێز له‌ بڕیاری ده‌سته‌ی سوێندخۆران بگرین.
جێی ئاماژه‌یه‌ ده‌سـته‌ی سوێندخۆران که‌ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت له‌ 12 که‌س پـێـکدێت تاوه‌کو حوکمی سه‌ر سکاڵاکه‌ یه‌کلا بکاته‌وه‌‌. ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی ئه‌م سکاڵایه‌ له‌ 9 که‌سی سپـی پـێست و 3 که‌سی ڕه‌ش پـێست پـێـکهاتبوو. به‌پـێی دادگاکه‌ ده‌سته‌که‌ لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ته‌واو و قوڵی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ کردبوو‌ و گوێبیستی گه‌واهی 60 که‌س بوون و سه‌یری سه‌دان وێنه‌یان کردووه‌ به‌ر له‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ بدات.
بابه‌تی زیاتر

A protester stands with his hands on his head as a cloud of tear gas approaches after a grand jury returned no indictment in the shooting of Michael Brown in Ferguson, Missouri, Nov. 24, 2014.
١

A protester stands with his hands on his head as a cloud of tear gas approaches after a grand jury returned no indictment in the shooting of Michael Brown in Ferguson, Missouri, Nov. 24, 2014.

Protesters run for shelter as smoke fills the streets after the announcement of the grand jury decision not to indict police officer Darren Wilson in the fatal shooting of Michael Brown, an unarmed black 18-year-old, Nov. 24, 2014, in Ferguson, Missouri.
٢

A car burns on the street after a grand jury returned no indictment in the shooting of Michael Brown in Ferguson, Missouri, Nov. 24, 2014.
٣

A car burns on the street after a grand jury returned no indictment in the shooting of Michael Brown in Ferguson, Missouri, Nov. 24, 2014.

Police officers stand guard as protesters react to the announcement of the grand jury decision not to indict police officer Darren Wilson in the fatal shooting of Michael Brown, an unarmed black 18-year-old, Nov. 24, 2014, in Ferguson, Missouri.
٤

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG