دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو هەشت موشەکییان ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی تورکیا کردووە لە باکووری عێراق، دووان لە موشەکەکان کەوتوونەتە ناو بنکەکەوە.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی تورکی وتی هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە و هیچ کەسێکیش لە بنکەکەدا زیانی بەرنەکەوتووە. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە بەڵێندەرێکی عێراقی لە بنکەکەدا بریندار بووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ڕانەگەیاندووە کە بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممە بنکەی سەربازی زیلکانی کردە ئامانج کە میوانداری هێزەکانی تورکیا دەکات لە پارێزگای نەینەوا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز