کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی میسر گوتیان ملیتانه‌کان هه‌ینی هێرشیان کرده سه‌ر مزگه‌وتێک له باکووری دوڕگه‌ی پڕ له ئاژاوه‌ی سینا و 235 که‌سیان کوشت.
کاربه‌ده‌ستان گوتیان ئه‌و توندڕه‌وانه هێرشیان بۆ سه‌ر پشتیوانانی هێزه‌کانی ئاسایش له مزگه‌وتی ڕه‌وزه هه‌ڵکه‌وتوو له شاری بیر ئه‌ل عابد له ڕۆژئاوای ئه‌ل عاریش پێته‌ختی هه‌ریمی برد.
ئه‌وان ده‌ڵێن ملیتشاکان که به چوار ئوتوموبیل بوون دێنه خوار و له ماوه‌ی نوێژی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستڕێژ له نزاکاران ده‌که‌ن.
که‌سانی گه‌واه دێتیان که ئامبوڵاسه‌کان کوژراو و برینداران له شوێنی ڕووداوه‌که بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی نزیک ده‌گوازته‌وه.
ملیتانه‌کان له هێرشه‌کانیان دا زۆرتر هێزه‌کانی ئاسایش ده‌که‌نه ئامانج، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵیان داوه له ڕێگای زیان گه‌یاندن به کلیساکانی مه‌سیحێکان و زیاره‌تچێکان هێرشه‌کانیان به‌رفره‌وان بکه‌نه‌وه.
هێزه‌کانی ئاسایشی میسر شه‌ڕی یاخیگه‌ری ده‌وڵه‌تی یسلامی له باکووری سینادا ده‌که‌ن، شوێنێک ملیتانه‌کان له وه‌تا شه‌ڕ له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا توندتر بووه، و سه‌دان پولیس و سه‌ربازیان کوشتوون.