Accessibility links

وەزیری ئاسایشی بورکینا فاسۆ دەڵێت لە هێرشێکی چەکدارەکاندا 20 کەس کوژراون


وەزیری ئاسایشی بورکینا فاسۆ ماکزیم کۆنێ وتی لە هێرشێکی کۆمەڵێک چەکداردا 19 پۆلیسی سەربازی و هاوڵاتیەکی مەدەنی لە سنووری باکووری وڵاتەکە کوژراون، لەو سنوورەشدا وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا ڕووبەڕووی چەکدارانی گروپە ئیسلامییەکان بوونەتەوە.

کۆنێ وتی ژمارەی قوربانیان پێدەچێت زیاد بکات.

هێرشەکەی سەر خاڵێکی چاودێری سەربازی سوپای بورکینا فاسۆ لە نزیک کانێکی ئاڵتون لە ئیناتا لە باکووری وڵاتەکە، دوای دوو ڕۆژ دێت لە هێرشێکی دیکە لە ناوچەیەکی نزیک لە نایجەر و مالیەوە کە بووە هۆی کوژرانی حەوت ئەفسەری پۆلیس.

چەکدارە ئیسلامییەکان کە سەر بە گروپەکانی ئەل قاعیدە و ڕێکخراوی داعشن لەو ناوچە سنوورییەدا چالاکن، هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و چاد و مالی و نایجەر و بورکینا فاسۆ سەدان سەربازییان لەو ناوچەیەدا بڵاوکردۆتەوە.

دوو سەرچاوەی ئاسایشی بورکینا فاسۆ و سەرچاوەیەکی دیبلۆماتی بە ڕۆیتەرزیان وت لانی کەم 30 پۆلیسی سەربازیی لە هێرشەکەدا کوژراون و پێدەچێت ئەو ژمارەیە زیاتریش بێت، بەمەش ئەم هێرشە دەبێتە کوشندەترین هێرش بۆ سەر هێزەکانی بورکینا فاسۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG