Accessibility links

بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکەوە لە دەرەوەی کەناری لوبنان دوو کۆچبەر گیانیان لە دەستدا و 232 کەسی دیکە ڕزگارکران


سوپای لوبنان دەڵێت بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکەوە دوو کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و 232 کەسی دیکە لەلایەن هێزی دەریایی لوبنانەوە ڕزگارکراون.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی لوبنان وتی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن بەلەمەکە خەڵکی لوبنان و سوریا و ناوچەکانی فەڵەستینییەکانی لەسەر بووە.

سوپای لوبنان وتی بەلەمەکە ئەو کەسانەی پێبووە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئاوەکانی لوبنان بپەڕنەوە، ئاماژەشی بەوەدا سێ کەشتی هێزی دەریایی بە هاوەڵی کەشتییەکی هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان گەیشتووەتە شوێنی نقوومبوونەکە کە کەوتۆتە دەرەوەی کەناری سیلاتای باکووری بەیروتەوە، نزیکەی 232 کەسییان ڕزگار کردووە.

لە مانگی نۆدا 34 لاشەی کۆچبەر لە دەرەوەی کەناری بەندەری شاری تەرتوسی باکووری سوریا دۆزرانەوە، گومانی ئەوەیان لێدەکرا لە باکووری لوبنانەوە هاتبێتن و بەرەو ئەوروپا ڕۆیشتوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG