Accessibility links

بە کەمبوونەوەی کردارەکانی فریاگوزاری ژمارەی مەرگی کۆچبەران زیاتر دەبێت


ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ کۆچبەری ڕاپۆرت دەکات ئەمساڵ زیاتر لە ٢،١٠٠ کەس لە دەمێکدا دەیانەویست بە دەریا دا لە لیبی بۆ ئەوروپا دەرباز بن گیانیان لە دەستداوە.

ئاژانسەکانی مرۆڤایەتی سەر بە یو ئێن هوشداری دەدەن سەرەرای ئەوەیکە کردارەکانی فریاکەوتن لە لایەن دوکتورانی بێ سنور و ڕێکخراوی ئێس ئۆ ئێس بە کۆتایی هاتوە، بەڵام مەرگی کۆچبەران لە دەریای مەدیتەرانەدا ڕەنگە زیاتر بکات.

ئەو دوو ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی لە لایەن یەکیەتی ئەوروپا گوشاریان بۆ هێنرا کە دەست لە کرداری ڕزگارکردن هەڵبگرن، لە دەمێکدا کە حکومەتێکی دژە کۆچبەری لە ئیتالیا هاتە سەر کار.

ئیتالیا ئیدعا دەکات کە کردارەکانی فریاکەوتن دڵگەرمی کۆچبەران دەدات کە ڕێگای دەریا بگرنە بەر. هەروەها دەڵێت کۆتایی پێ هێنان بە ئەو کردارانە ژیانی گەلێکان دەپارێزێت، واتا ئیدعایەک کە کاربەدەستانی یوئین لە گەڵی هاوڕانین.

خانمی گوتەبێژی ئاژانسی پەناخوازانی یوئێن، شابیا مەنتوو، دەڵێت توانایی دۆزینەوە و ڕزگارکردن دەبێت بەهێزتر بکرێت تا ئەوەی کەم بکرێتەوە.

ئەوگوتی: "هەربۆیە، ئێمە هەروا بە توندی داوا دەکەین توانایی بۆ گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوەندی مەدیترانە دا درێژەی هەبێت و ڕێگا بە ڕێکخراوەکانی ناحکومەتی بدرێت لە ڕێکخستنی ئەو هەوڵانەدا هاوکاربن. ڕزگارکردنی خەڵک نیگەرانی سەرەکی ئێمەیە."

لە وەتا ئەو دوو ڕێکخراوە لە ساڵی مانگی ٢ی ٢٠١٦ کردارەکانیان دەست پێکرد یارمەتی بە ٣٠٠،٠٠٠ پەناخواز و کۆچبەرکراوە. گوتەبێژی مافەکانی مرۆڤی یو ئێن، رەڤینا شەمداسانی، بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە ئەو زۆر نیگەرانی ئەم رووداوانەی ئەم دواییانەیە.

ئەو گوتی، بڕیاری پشتیوانی و یارمەتی بە کۆچبەران نابێت بە کارێکی تاوانکاری بزانرێت. دابەزینی دۆزینەوە و ڕزگار کردن لە لایەن ڕێکخراوەکان و وڵاتان وادەکات توانایی دۆزینەوە و ڕزگارکردن کەم بێت لە بەرامبەر دا ئاکامەکەی دەبێتە ئەوەی کۆچبەران ژمارەیان زیاتر بێت و زیاتر لە نێو دەریادا تووشی مەترسی دەبن.


شەمداسانی دەڵێت ڕێژەی مەرگ لە ناوەندی مەدیترانە ئەم ساڵ لە بەراورد لە گەڵ ساڵانی پێشوو بەرزترە. ئەو دەڵێت وڵاتان دەبێت پارێزگاری لە گیان و سڵامەتی کۆچبەران بکەن و مسۆگەری بکەن کە ئەوانەی لە مەترسیدان ڕزگاربکرێن و یارمەتی دەستبەجێیان پێ بکرێن.

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ کۆچبەری ڕاپۆرت دەکات ئەمساڵ زیاتر لە ٢،١٠٠ کەس لە دەمێکدا دەیانەویست بە دەریا دا لە لیبی بۆ ئەوروپا دەرباز بن گیانیان لە دەستداوە. ئەمە نزیکەی ٢ لە سێ بەش لە ئەو ژمارەیەیە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە پلەی جیهانی دا تۆمارکراوە و سەرجەم زیاتر لە ٣،٣٠٠ کەس بووە.

XS
SM
MD
LG